په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئامریكا

392t (1)

رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی رێبه‌ندان، گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئامریكا به‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی ئه‌م وڵات په‌یوه‌ست بوون.
كرێكارانی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئامریكا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و ئیمه‌نی زۆرتر له‌سه‌ر كار بوون. شایانی باسه‌، ٣٠ كرێكاری سه‌نایه‌عی فولادسازی ئامریكا له‌ پاڵاوگه‌ و پایانه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كارخانه‌كانی پێتروشێمی سه‌رتاسه‌ری وڵات چالاكیان هه‌یه‌. ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی فێڤریه‌ دوای شكستی و‌تووێژی كارخانه‌كانی فولادسازی و شیركه‌تی نه‌وتی “شێل” له‌ ئامریكا ده‌ستێپكرد. ئه‌م دوو لایه‌نه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار بۆ سه‌ر میزی وتووێژكان گه‌راونه‌ته‌‌وه‌، به‌ڵام به‌هیچ ئاكامێك نه‌گه‌یشتوون.