راپۆرته‌كان باس له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یی كرێكارانی كارخانه‌كانی خۆدروسازی توركیه بۆ كارخانه‌ی خۆدروسازی ئامریكایی فۆرد له توركیه ده‌كه‌ن.شیركه‌تی خۆدروسازی “فۆرد ئۆتووسان”ی توركیه له به‌یانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كاره‌كان رۆژی چوارشه‌ممه له دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان به هۆكاری نه‌بوونی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی به بۆنه‌ی مانگرتن له شاری سه‌نعه‌تی “بورسا” راگیرا. به‌م پێیه هه‌واڵنێری دۆگانی توركیه رایگه‌یاند، هۆكاری راگیرانی چالاكی ئه شیركه‌ته له‌م ناوه‌ندانه كه زیاتر له ٦ هه‌زار كرێكاری هه‌یه، مانگرتن له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حهقدهستهكانه. ئه‌م ناڕهزاییهتیانه پێشتریش له‌لایه‌ن كرێكارانی كارخانه‌ی شیركه‌تی خۆدروسازی رێنو له فه‌رانسه و “فیات”ی ئیتالیا له توركیه له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی چه‌ند شیركه‌تی خۆدروسازی له بورسا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. به‌م پێیه ژماره‌ی كرێكارانی مانگرتوو گه‌یشته نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.