په‌ره‌سه‌ندنی مه‌وادی موخه‌در له‌ كوردستان

650
به‌ پێی دان پێدانانی بەڕێوەبەری هێلال ئه‌حمه‌ری ئۆستانی كوردستان، رۆژانە ٨ كەس لە تووشبوانی مه‌وادی موخه‌در لە شارەكانی ئەو ئۆستانه‌ گیانیان لەدەست دەدەن.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بە ئاماژە بەوەی كە بە وتەی ئەو لە ئێران میلیونێك و ٣٥٠ هەزار توشبووی مه‌وادی موخه‌ر هه‌یه‌، وتی: ٦٥ له‌سه‌دی توشبووان بە نەخۆشی ئه‌یدز لەناو كەسانی توشبوو بە مادە هۆشبەرەكان دایە. بەوتەی ناوبراو، لەئێستادا زیاتر له‌ ١٧ هەزار كەس لە ئۆستانی كوردستان گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌دێرن و بە پێی ئاماری پزیشكی قانونی رژیم، رۆژانە هەشت كەس لەم توشبووانە گیانیان لەدەست دەدەن. شایانی باسه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری بێكاری، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ماڵوێرانكه‌ری به‌كارهێنانی مه‌وادی موخه‌دری لێكه‌وتۆته‌وه‌.