په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ خیابانییه‌كان له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

162
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئوروپا بۆ مه‌حكوم كردنی كرده‌وه‌ و ده‌ستپێكی هێرشی سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ سه‌ر “په‌، كه، كه‌،” و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی كورده‌كان له‌ نێو توركیه‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوڵاتیانی ناڕازی له‌ شاره‌كانی “هامبۆرگ، شتۆتگارت و فڕانكفۆرت”ی ئاڵمان له‌دژی كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. له‌ ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاره‌كانی “ڤڵز، مارسه‌ی و نانت”ی “فه‌رانسه‌”یش رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیانی به‌رێوه‌برد. له‌ پاریس هه‌زاران كه‌س له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. له‌ شاری “ئێزمیر”ی “توركیه‌”یش هه‌زاران كه‌س له‌دژی عه‌مه‌لیاتی جه‌نگی توركیه‌ له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و قه‌قڵی عامی ٣١ لاوی چپگه‌را و سوسیالیست له‌ “پرسووس”، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌م رێپێوانانه‌ له‌ لایه‌ن “یه‌كیه‌تی هێزه‌كانی دیموكراتیك” به‌رێوه‌چوو. له‌ شاری “ئێزمیر”ی توركیه‌ش‌ پۆلیس به‌ كه‌ڵك ورگرتن له‌ گولله‌ی پلاستیكی، هێرشی كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران.