تاوتۆی كردنی ئاماری ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه له لایه‌ن كرێكارانه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم به‌رێوه‌چووه، باس له په‌ره‌سه‌ندنی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاریی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ده‌كات.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٣ تا ١٠ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، ٣٥ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاریی له به‌رامبه‌ر ساختمانی مه‌جلیسی رژیم به‌رێوه‌چووه كه گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو و ره‌وتێكی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌مساڵی هه‌تاوییدا نیشان ده‌دات. شایانی باسه كه چڕتر بوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان له‌سه‌ر دابین كردنی بژیوی ژیان و لانیكهمی حه‌قده‌ستی ٧١٢ هه‌زار تمه‌نی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كه ده‌رخه‌ری چه‌ندین به‌رابه‌ریی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه و هه‌روه‌ها ئێحزار، بازداشتهكان، سه‌ركوت و ده‌ركردنی حوكمی زیندان و شه‌لاق له‌دژی كرێكاران له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، شه‌پۆلێك له تووره‌یی و ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی له نێوان چینی كرێكاری ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه.