په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران

133
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، كرێكارانی ئێران ته‌نیا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، چه‌ند ناڕه‌زایه‌تی به‌رین و جیاجیایان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران وه‌ڕێخستووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ بۆ به‌دواداچوونی حقوقی سنفی، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای دواخراوی كرێكاران، روویداوه‌. كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “ئاریا ناران”ی سه‌رچێشمه‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ره‌فسه‌نجان، مانگرتنی ٤٥ رۆژه‌ له‌ كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”ی ره‌شت، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فارسیتی دوروود و نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ و كشت و سه‌نعه‌تی شوشته‌ر، ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تیی و كرێكارانی ئێداراتی رێگا و شه‌هه‌رسازی سیستان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ری كرمان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی موخابێراتی روستایی خوزستان، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولادی زه‌ره‌ند به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست، مانگرتنی سێ رۆژه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی گه‌مینی قه‌زوین، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “فێرزكۆهه‌ن” له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ناوچه‌ی‌ ئازادی قشم، ناره‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رله‌نوێ كرێكاران له‌ فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه‌، مانگرتنی كرێكارانی خه‌ده‌ماتی شه‌هه‌ری شاره‌داری یاسوج، نیشانده‌ری په‌ره‌سه‌ندن و چڕتربوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ هه‌فته‌ی رابردوو بووه‌. به‌م شێوه‌یه‌ ناكۆكی له‌ نێوان كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی خاوه‌نكاران و ده‌وڵه‌ت هه‌ر رۆژه‌ له‌ ئارادایه‌.