په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا

359
له‌ ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ناڕه‌زایه‌تیی، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ئێران له‌ واحێده‌ تولیدی و خه‌ده‌ماتییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.له‌م ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م له‌ ١٤٩ واحێدی تولیدی و خه‌ده‌ماتی ناڕه‌زایه‌تی له‌ حاڵه‌ته‌ جیاجیاكاندا روویداوه‌ كه‌ له‌چاو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی رابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌. له‌م ماوه‌یه‌دا كرێكاران مانگرتنی‌ درێژماوه‌شیان بووه‌ كه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ مانگرتنی ٢ مانگه‌ی كرێكارانی پڕۆژه‌ی پردی غه‌یره‌هه‌مسه‌تحی بێجنورد، مانگرتنی ٤٥ رۆژه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك، مانگرتنی ٣٥ رۆژه‌ی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا، مانگرتنی ٢٢ رۆژه‌ی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز، مانگرتنی ٢ هه‌فته‌یی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون، ناڕه‌زایه‌تی زیاتر له‌ یه‌ك هه‌فته‌ی كرێكارانی په‌یمانكاری فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی عه‌سه‌لویه‌ بكه‌ین. هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كان، مه‌زایا و مافی بیمه‌، داواكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی، پشتیوانی له‌ كرێكارانی ناڕازی ئێخراجی و ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی قه‌راردادی سپی ئیمزا و كاتی بووه‌. شایانی باسه‌ به‌ سه‌ر‌نجدان به‌ كۆنتڕۆڵ و چڕتربوونه‌وه‌ی سانسوور، ئه‌م مانگرتنانه‌ ته‌نیا به‌شێكی چكۆله‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران له‌ جه‌ریان دان.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →