په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ئۆستانی كرمان

660
رۆژی چوارشه‌ممه‌، ئۆستانداری كرمان وێڕای ئاماژه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌ دوای رۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ كرمان، هه‌واڵی پێكهێنانی ٦ هه‌زار و ٥٠٠ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری له‌م ئۆستانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له‌ درێژه‌دا رایگه‌یاند: “نابێ ئیزن بده‌ین له‌ ئۆستانێك وه‌كوو كرمان كه‌ سه‌رچاوه‌ی مه‌عادن و سه‌نایه‌عه‌، تا ئه‌م راده‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری روو بدات، شه‌قامه‌كان مه‌سدود بكرێن و بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێن.”