رۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی نه‌ساجی قائێمشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوكانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له مازنده‌ران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ئه‌مه دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌ساجی قائێمشه‌هر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته دایه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی “خاكه‌لێوه”یش له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها خسووسی سازی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، له به‌رامبه‌ر ساختمانی فه‌رمانداریی رژیم له شاری قائێمشه‌هر كۆبوونه‌وه.