په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

388
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌خۆشی سه‌ره‌تان سێهه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌ له‌ ئێران، به‌ڵام له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ دووهه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان داده‌نرێت.جێگری كاروباری بێهداشتی له‌ دانیشگای علوم پزیشكی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی رایگه‌یاند: نه‌خۆشی سه‌ره‌تان له‌م ئۆستانه‌ دووهه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانه‌. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئاماری تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌ رایگه‌یاند: له‌ ساڵی ١٣٩٢دا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٨٠٥ كه‌سی تووشبوو به‌ سه‌ره‌تان ناویان تۆمار كراوه‌، به‌ڵام له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هێشتا ئامارێكی دیاریكراو سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ناوبراو باسی له‌ ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ره‌تان كرد و وتی: په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری گیان له‌ده‌ستدان به‌ هۆی سه‌ره‌تانه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٣٩٣ دا له‌م ئۆستانه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٤٧٠ كه‌س تۆمار كراوه‌. جێگری كاروباری بێهداشت و دانیشگای علوم پزیشكییه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ده‌ڵێت: “به‌ربڵاوترین جۆری سه‌ره‌تان له‌ ئێران سه‌ره‌تانی سینه‌ و پێسته‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ باوترین سه‌ره‌تانیش له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌ نێو ژناندا سه‌ره‌تانی سنه‌و له‌ نێو پیاوانیشدا سه‌ره‌تانی مێعده‌یه‌.”