په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی شۆغلی له‌ نێوان كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌

318y
ره‌ئیسی “ئه‌نجۆمه‌نی سینفی كارناسانی ئیمه‌نی و بێهداشتی كار”ی رژیم، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ كار له‌ نێوان كرێكارانی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ی راگه‌یاند.
به‌ پێی دانپێدانانی ناوبراو ئاستی له‌خواره‌وه‌ی بێهداشت و نه‌بوونی ستانداردی ئیمهنی له‌ شوێنی كار بۆته‌ هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌وتی گیرۆده‌بوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار له‌ نێوان كرێكارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌ شوغڵییه‌كانی به‌ مه‌رگی بێده‌نگی كرێكاران ناولێبرد و رایگه‌یاندووه‌: “له‌چاو رووداه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار كه‌ كرده‌وه‌گه‌لێكی روون و به‌ناوبانگی هه‌یه‌، زیانی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار دره‌نگ خۆی ده‌رده‌خات و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ كرێكاران له‌ كاتی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ زیانگه‌لی ده‌ورانی كاره‌كه‌یان به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه‌.”