په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی قارچی له‌ زیندانه‌كانی زاهێدان

49
“كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كانی ویروسی و قارچی له‌ نێوان زیندانیانی زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان و كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌م زیندانه‌ به‌ ده‌رمان كردنی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئێستا له‌م زیندانه‌ ده‌یان كه‌س گیرۆده‌ی نه‌خۆشی قارچی، ویرووسی و كه‌چه‌ڵی بوون كه‌ زۆربه‌یان زیندانیانی كه‌م ته‌مه‌ن و لاون. شایانی باسه‌ به‌ نه‌خۆشگه‌لێك كه‌ سه‌ردانی بێهداری زیندان بۆ پێشگیری و ده‌رمان ده‌كه‌ن، راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ به‌ هۆی رێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ده‌رمان، بێهداری زیندان له‌ ده‌رمان كردن و چاره‌سه‌ر كردنیان خۆده‌بۆێرێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ زیندانیان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خۆیان هه‌زینه‌كه‌ په‌رداخت بكه‌ن.