په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كانی داعش له‌ شاره‌كانی عێراق

149
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ كاربه‌ده‌ستانی عێراقی رایانگه‌یاند: “له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌كانی ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا له‌ “به‌غدا” و باقی شوێنه‌كانی ئه‌م وڵاته،‌ لانیكه‌م ٣٢ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.”خوێناویترین هێرش له‌ باكووری رۆژئاوای به‌غدا كاتێك روویدا كه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌، ئوتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شوێنی شیعه‌ نیشیه‌كانی به‌غدا ته‌قینه‌درایه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ١٦ كه‌س كوژران و ٤٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوون. رۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوكات دوو هێرشی خۆكوژی له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری “فه‌لووجه‌” له‌ ئۆستانی “ئه‌نبار”ی عێراق روویدا كه‌ له‌ ئاكامدا، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س له‌ هێزه‌كانی “سازمانی ٨ی شه‌عبی كوژران و ٢٤ كه‌سیش بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →