په‌ره‌سه‌ندنی هێرش بۆسه‌ر كچانی خوێندكار

322t (1)

ده‌فته‌ری مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرتێك جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی هێرش له‌دژی كچانێك كه‌ به‌نیازن له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی جیهان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندایه‌. له‌م راپۆرته‌دا كه‌ هێرش بۆسه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی زیاتر له‌ ٧٠ وڵاتی جیهان، له‌ مه‌ودای ساڵه‌كانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٤ی زایینی تاوتۆی كراوه‌، هاتووه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ زۆرتریان بۆسه‌ر مه‌درسه‌ كچانه‌كان، كچانی خوێندكار یان موعه‌لیمانێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ خوازیاری ئاموزشی به‌رابه‌ری كچان و كوڕانن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دایكان و باوكان و موعه‌لێمانێك كه‌ بۆ به‌رابه‌ری جنسیه‌تی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئامانجی ئه‌م هێرشانه‌ بوون. زۆربه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ له‌ وڵاتانێك ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئیسلامگه‌را له‌وێ له‌گه‌ڵ ته‌حسیلی كچان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. له‌ زومره‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ ئه‌فغانستان، نیجریه‌ و سومالی بكه‌ین.