به وته‌ی جێگری سیاسی ئه‌منیه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئۆستانی كوردستان، ئاماری ته‌ڵاق له‌چاو پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی به‌فرانبار، ٢١ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌وانه‌یه وه‌ك یه‌ك نه‌بێ، رایگه‌یاند: فه‌رهه‌نگ، فێركردنی بنه‌ماڵه و شێوه‌ی پێڕاگه‌یشتن به پهروهندهكانی ته‌ڵاق كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاماره‌كان هه‌یه. ئه‌م كابهدهستهی رژیمه وێڕای ئاماژه به ئاماری به‌رز بوونه‌وه‌ی ته‌ڵاق له شاره‌كان تا ئاواییه‌كان ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند، به‌داخه‌وه “ئێزدواجی سپی” تا راده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌دا جێی خۆی كردۆته‌وه و زۆر جێی نیگه‌رانییه. شایانی باسه قسه‌كانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له حاڵێكدایه كه به هۆی بێكاری، ئاماری ئێعتیادیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئاكامه‌كه‌شی شتێك نییه جگه له به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق و لێكهه‌ڵوه‌شانی بنه‌ماڵه‌كان.