په‌ره‌سه‌ندنی گرفتی ده‌رونی له‌ ئێران

311t

جێگری سه‌رۆكی “ئه‌نجومه‌نی ره‌وانشناسانی ئێران” له‌ ئاكامی قسه‌ و باسێكدا، هه‌واڵی گرفتی ده‌رونی له‌ ئێرانی راگه‌یاند.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ نزیك به‌ یه‌ك چواره‌می جه‌معیه‌تی ئێران گرفتی ده‌رونیان هه‌یه‌، رایگه‌یاند: “دوایین ئامارێك كه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان له‌ وڵاتدا گیراوه‌، باسی له‌ نزیكه‌ی ٢٣ له‌سه‌دی ئه‌م ئاماره‌ و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ شێوه‌ی به‌رچاو ده‌كات.” ناوبراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “له‌ هه‌ر چوار بنه‌ماڵه‌ له‌ ئێران بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌رگیری نه‌خۆشی ده‌رونییه.