په‌ره‌سه‌ندنی گوشاری رژیم بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی پووششی ژنان

124q
جێگری ده‌بیری ستادی پارێزگاری له‌ حه‌ریمی ئه‌منیه‌تی گشتی و مافی شارۆمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رژیم، هه‌واڵی چاودێری به‌سه‌ر بارودۆخی حیجاب و عێفافی له‌ سازمانه‌ خسووسییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم به‌ پێداگری له‌سه‌ر به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ بۆ ٢٧ ناوه‌ندی ئیجرایی، ئه‌ركگه‌لێكی له‌ چوارچێوه‌ی ٣١٠ به‌ند داڕشت و رایگه‌یاند: “ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی عێفاف و حیجاب به‌ڕێوه‌چووه‌. بابه‌تی پارێزگاری له‌ حه‌ریمی ئه‌منیه‌تی گشتی و ته‌رویجی عێفاف و حیجاب له‌ ئاستی ئیداره‌كان و ناوه‌نده‌ ئیجراییه‌كان زۆرتر بووه‌ و له‌ ده‌ستوری كاری ئۆستانداران و ناوه‌نده‌كاندا قه‌راری گرتووه‌.