په‌ره‌سه‌ندنی گوشاری سپای پاسداران بۆسه‌ر خه‌ڵکی شاره‌كانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت

406t

سپای پاسدارانی رژیم به‌ دانانی ده‌که‌ڵی چاوه‌دێری ‌و هه‌روه‌ها بنکه ‌و پایه‌گای نوێی نیزامی له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌هاباد ‌و ناوچه‌ سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت، ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر له‌ جاران خستۆته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.
سپای پاسداران له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی ئه‌منیه‌تی له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستان بنکه ‌و پایه‌گای نوێی نیزامیی له‌ ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌هاباد‌ و ناوچه‌ سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت داناوه‌ و به‌وه‌ش زیاتر له‌ جاران هاتووچۆی خه‌ڵکی خستۆته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی هه‌نگی مه‌رزیی رژیم له‌ ئاواییه‌كانی سنووری “قندۆڵ” له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، بنکه‌ و پایه‌گا چۆلکراوه‌كانی خۆیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه‌ و گوشاری زیاتریان بۆسه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت کاسبکاران‌ هێناوه‌.