په‌ره‌سه‌ندنی گوشار بۆسه‌ر زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانی سنه‌

830
“كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتێك، سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی گوشار بۆسه‌ر زیندانیانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی سنه‌ نیگه‌رانی ده‌ربڕی.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌رپرسانی رژیم له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ به‌رده‌وام گوشار ده‌خه‌نه‌‌ سه‌ر زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان ده‌ده‌ن به‌ چه‌شنێك كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری زیندانیان وه‌كوو ره‌واڵێكی ئاسایی لێهاتووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ئه‌منیه‌تی زیندان له‌ حاڵی لابردنی به‌ره‌به‌ره‌ی جیره‌ی غه‌زایی، ده‌وا و ده‌رمانی زیندانیانی سیاسی و عادین. شایانی باسه‌ كه‌یفیه‌تی خراپی غه‌زایی و كه‌م كردنه‌وه‌ی خۆراك بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زیندانیان تووشی سوته‌غزیه‌ و به‌دخۆراكی بن.