په‌ره‌سه‌ندنی گوشار بۆسه‌ر كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران

526
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، قائێم مه‌قامی وه‌زیری ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاند: دامه‌زراندنی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌سه‌ركار، له‌ ١٦ ئۆستانی ئێران قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم وێڕای ئاماژه‌ به‌ بێبه‌ش كردنی كاری دانیشتووانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانی له‌ رۆژئاوا و ناوه‌ندی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ خاوه‌نكاران كرد كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارگرتنی هێزی كاری خارجی نایاسایی، به‌ره‌وڕووی جه‌ریمه‌ی قورس ده‌بنه‌وه‌. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا خاوه‌نكار كرێكاری ئه‌فغانستانی نایاسایی له‌سه‌ركار دابمه‌زرێنێت، رۆژانه‌ ١١٨ هه‌زار و ٧٠٠ تمه‌ن جه‌ریمه‌ ده‌كرێت.