راپۆرته‌كان باس له په‌ره‌پێدانی قه‌راردادی كاتی و سپی ئیمزا له بازاڕی كار ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ر ١٠ شاغڵ، ته‌نیا كه‌سێك قه‌راردادی كاری ره‌سمی هه‌یه.به پێی دوایین راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زیاتر له ٩٣ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م هێزی شاغڵ له بازاڕی كاری ئێران قه‌راردادی كاتیان هه‌بوو كه رێگه‌خۆشكه‌ری هه‌رچی زۆرتری بههرهكشی و چه‌وساندنه‌وه‌ی تووندی كرێكاران له‌لایه‌ن خاوهنكارانه و له ئه‌منیه‌تی شوغڵیان به تووندی كه‌م ده‌كاته‌وه.