په‌ره‌‌سه‌ندنی بێكاری له‌ نیوان ده‌رچووانی دانیشگاكان

160
راپۆرته‌كان باس له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ئاماری بێكارانی ده‌رچووانی دانیشگاكان له‌ ئۆستانی لوڕستان ده‌كه‌ن.به‌ شێوه‌یك كه‌ شاره‌داریی رژیم له‌ شاری “خۆرم ئاباد” له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ “١٥٠ كه‌س له‌ لایه‌ن به‌شی خسوسی وه‌كوو كرێكاری شاره‌داریی بۆ خاوێنكردنه‌ه‌ی ئه‌م شاره‌ دامه‌زراون. له‌ نیوان ئه‌م كه‌سانه‌دا ٢٣ كه‌سیان مه‌دركی لیسانس و فوقه‌ لیسانسیان هه‌یه‌.” شایانی باسه‌، ئۆستانی لۆرستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، پله‌ی یه‌كه‌می بێكاری له‌ نیوان ئۆستانه‌كانی وڵاتدا بووه‌. شایانی باسه‌، ١٢٠ هزار كه‌س له‌ خوازیارانی كار له‌ ١٥ ناوه‌ندی كاریابی ئه‌م ئۆستانه‌ ناونووسیان كردووه‌.