په‌سه‌ندكراوی ته‌بعیز ئامیزی ده‌وڵه‌ت له‌دژی موعه‌لیمان

400t (1)

هه‌ڵسووڕاوێكی سینفی موعه‌لیمان، باس له‌ هه‌ڵاواردنی نێوان كۆمه‌ڵگا‌ی فه‌رهه‌نگیان و هه‌روه‌ها له‌ نێو موعه‌لیمان و باقی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه‌ دوابه‌دوای په‌سه‌ندكراوی “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی شوغڵیی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت” هاتۆته‌ ئاراوه‌.
ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ی مافی سینفی موعه‌لیمان سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌یه‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیان، رایگه‌یاندووه‌: “ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا مه‌زایای شوغڵی موعه‌لیمان له‌ كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت جیا ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش هه‌ڵاواردنی نێوان فه‌رهه‌نگیانیشی چڕتر كردۆته‌وه‌. له‌ حاڵێكدا كه‌ بۆ هه‌مووان ئاشكرایه‌ باری قورسی خه‌ده‌ماتی ئاموزشی له‌ ئه‌ستۆی موعه‌لیمانه‌، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ له‌ وه‌ها گه‌ڵاڵه‌گه‌لێك دا سه‌همی ئه‌وان له‌به‌رچاو ناگیردرێت و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.