په‌سه‌ندكراوی دژه‌ كرێكاری شورای باڵای كار سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٤

616t
جه‌له‌سه‌ی شورای باڵای كاری رژیم، لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكارانی بۆ ساڵی داهاتوو به‌ ١٧ له‌سه‌د چوونه‌سه‌ره‌وه‌، ٧١٢ هه‌زار و ٤٢٤ تمه‌ن په‌سه‌ند كرد و باقی حه‌قده‌سته‌كانیش ١٧ له‌سه‌د زیاد ده‌كرێت.
له‌ ئاكامدا دوای چوار ساعه‌ت و نیو وتووێژی‌ شه‌وانه‌ له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران، رێژه‌ی ١٧ له‌سه‌دی پێشنیار كراوی ده‌وڵه‌ت بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پایه‌ و باقی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان له‌ شورای باڵای كار په‌سه‌ند كرا. له‌ كۆتاییدا جه‌له‌سه‌ی شورای باڵای كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ هه‌زار تمه‌نی مافی بۆنی خاروبار له‌ ساڵی داهاتوودا كۆتایی پێهات. هه‌روه‌ها بۆ ساڵی داهاتوو مافی مه‌سكه‌ن، ٤٠ هه‌زار تمه‌ن و پایه‌ی سه‌نوات له‌ مانگدا ٣٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه‌. حه‌قده‌ستی لانیكه‌م نوێنه‌ران كه‌ به‌ ناوی كرێكاران له‌ دانیشتنه‌كه‌ی به‌شدار بوون، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٦١ هه‌زار تمه‌ن به‌گشتی حه‌قده‌ستی پایه‌ و مه‌زایای جانبی بوو. ئه‌وان بڕیار بوو له‌ ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دیاریكراو‌، جه‌له‌سه‌كه‌ به‌جێبێڵن. به‌ڵام دواجار خاوه‌نكاران بڕیاری كۆتاییه‌كان به‌ ده‌وڵه‌ت گه‌ورترین خاوه‌نكاری و‌ڵات واگوزار كردبوو.