په‌سه‌ند كرانی یاسای نوێ له‌دژی هاوسه‌ر ئازاریی له‌ ئینگلیس

26
به‌ پێی یاسای نوێی ئێنگلیس، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ هاوسه‌ریان له‌باری ره‌وانییه‌وه‌ ئازار بده‌ن، به‌ ته‌حه‌مۆلكرانی ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم ده‌كرێن.
به‌ پێی یاسای تازه‌ كه‌ ئێستا له‌ “بریتانیا” به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌، هه‌ر جۆره‌ ئازاردانێكی ڕه‌وانی، وه‌ك تاوان به‌ ئه‌ژمار دێت. ئه‌م یاسایه‌ شمولی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ ئازار و سوكایه‌تی ڕه‌وانیی هاوسه‌ریان و به‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی كۆنتڕۆلگه‌رانه‌، هاوبه‌شی ژیانیان ده‌خه‌نه‌ ژێر چاوەدێرییه‌وه‌. ئه‌م گوڕانكارییانه‌ له‌ یاسای تاوانه‌ جه‌ناییه‌كانی ئینگلیس دا كراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ته‌نانه‌ت ئازاری فیزیكی هاوسه‌ره‌كانیشیان نه‌دابێت، به‌ دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت. لێكوڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه‌ كه‌ ١٦ له‌سه‌دی پیاوان و ٣٠ له‌سه‌دی ژنانی ئێنگلیس له‌ ماوه‌ی ژیاندا كه‌وتوونه‌به‌ر ئازار و سوكایه‌تیی ڕه‌وانیی و توند و تیژی ناو بنه‌ماڵه‌یان ته‌جره‌به‌ كردووه‌.