وه‌زاره‌تی كاری رژیم په‌سه‌ندكراوێكی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به واریز كردنی مافی كرێكاران له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به به‌ڕێوبه‌رانی گشتی ئۆستانه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه راگه‌یاندووه.
به وته‌ی نوێنه‌رانی كرێكاریی له ئێران، ئه‌گه‌ر واریز كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگانه‌ی هێزی كار به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له قاڵبی حێسابی بانكی بێت، ئه‌گه‌ری سه‌رپێچی خاوهنكاران و یان سهنهدسازییهكان كه‌م ده‌كرێته‌وه. واریزی ده‌ستیی حه‌قده‌ست، زیاتر له‌هه‌ر كه‌سێك زیان به كرێكارانی كارگه بچووك و په‌یمانكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به چه‌شنێك كه حه‌قده‌ستێكی خوارتر له حقوقی په‌سه‌ندكراوی وه‌زاره‌تی كاری رژیم پێیان ده‌درێت. واریز نه‌كردنی ره‌سمی و بانكی حقوق، ئێمكانی هه‌ر چه‌شنه قسه و باسكردنێك له‌سه‌ر حه‌قده‌ست و مه‌زایا له كرێكارانی ئه‌م واحێده ده‌گرێت.