په‌سه‌ند كردنی لایحه‌ی عه‌مه‌لیاته‌ نیزامی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌رته‌شی ژاپۆن

125
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پوشپه‌ڕ، پارلمانی ژاپۆن لایحه‌ی ئیزنی ده‌وڵه‌ت به‌ مه‌به‌ستی عه‌مه‌لیاتی نیزامی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی، په‌سه‌ند كردووه‌.رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پوشپه‌ڕ، مه‌جلیسی نوێنه‌ران ــــ مه‌جلیسی سۆفلای پارلمانی ژاپۆن ــــ لایحه‌ی پێشنیاری سه‌رۆك وه‌زیر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ بوونی به‌شداری نیزامی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان، په‌سه‌ند كرد. نوێنه‌رانی ئه‌حزابی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت له‌م ده‌نگدانه‌دا، به‌شدارییان نه‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌، نه‌یاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م لایحه‌یه‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →