په‌سه‌ند كردنی ورده‌كاری گه‌ڵاڵه‌ی به‌رجام له‌ مه‌جلیس

40q
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر، ورده‌كاری گه‌ڵاڵه‌ی “كرده‌وه‌ی گونجاو و به‌رامبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی به‌رجام” وه‌كوو په‌سه‌ند كردنی كولیاته‌كه‌ی له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاڵۆزدا، له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم په‌سه‌ند كرا.
له‌ جه‌ریانی تاوتوێ كردنی ورده‌كاری به‌رجام، فه‌زای مه‌جلیس به‌ توندی ئاڵۆز و تێكهه‌ڵچوونی نوێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ به‌ چڕتر بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان، “محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیم، ناچار بوو گۆڕه‌پانی مه‌جلیس به‌جێبێڵێت. كولیاتی گه‌ڵاڵه‌ی ناسراو به‌ “كرده‌وه‌ی گونجاوی ئێران له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی جامعی هاوبه‌ش”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، په‌سه‌ند كرابوو. له‌ هه‌مان رۆژدا گروپێك له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان له‌ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی سازمانی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردبوو.