هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی و دژبه هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی بێ دیفاعی ئه‌م ناوچانه.
به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی مه‌حكومكردنی هێرشه خویناوییهكانی ئه‌رته‌شی توركییه و بۆ پشتیوانیی له خه‌ڵكی خۆڕاگر و بێ دیفاعی شاره‌كانی كوردستانی توركییه، له‌به‌ر پاركی “شانه‌ده‌ر”ی ئه‌مشاره خۆپیشاندانیان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م په‌لاماره‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌كیان بریندار و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.