په‌لاماری گاردی ویژه‌ی زیندانی ئێوین بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسیی

514q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مائموورانی گاردی ویژه‌ی زیندانی ئێوین به‌ په‌لامار بردنه‌ سه‌ر به‌ندی حه‌وتی ساڵونی ١٢ی به‌ندكراوانی سیاسیی و ئه‌منییه‌تی، ئه‌م به‌نده‌یان پشكنی.
مائموورانی گاردی ویژه‌ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتێكی سووكانه‌ و توندوتیژ، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی به‌ندكراوانیان شێواند.شایانی باسه‌ دوابه‌دوای پاشه‌كشه‌ی رژیم له‌ رێككه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رۆژئاوا، شه‌پۆلێكی تازه‌ له‌ سه‌ركوت، له‌ وانه‌ گوشارو ئه‌زێت و ئازاردانی به‌ندكراوانی سیاسیی و بنه‌ماڵه‌كانیان خراوه‌ته‌ڕێ‌.