له دوای پێكدادانی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازی له‌گه‌ڵ گاشه‌به‌ردێك له ده‌ریایی مدیته‌رانه، مناڵێكی ٢ساڵ ته‌مه‌ن خنكا.
به پێی راپۆرته‌كان، سه‌رنشینه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌له‌مه‌كه كه هه‌ندێكیان بریندار بوون، رزگاریان بووه. ئه‌م به‌له‌مه له توركییه‌وه به‌ره‌و یونان به‌ڕێوه بوو. به‌پێی راگه‌یاندنی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی “MOAS” ، ئه‌م مناڵه دووساڵ ته‌مه‌نه یه‌كه‌مین پهناخوازێكه كه له ساڵی نوێی زایینیی له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانی له‌ده‌ستداوه. له ساڵی ٢٠١٥یش وێنهیكی دهڵتهزینی ته‌رمی مناڵێكی ٣ ساڵانه‌ی سووری به نێوی “ئایلان” له “ساحلیی بۆدرۆم”ی توركییه، شه‌پۆلێك هاوده‌ردیی و پشتیوانیی له په‌ناخوازانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ڵخڕاند. له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، لانیكه‌م سێ هه‌زار و ٧٠٠ په‌ناخواز له ڕیگه‌ی چوون بۆ ئۆرووپا له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.