په‌یامیی “جه‌عفه‌ری عه‌زیمزاده‌” سه‌باره‌ت به‌ گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاری ناڕازی بێهبه‌هان

587q
“جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده‌” هه‌ڵسووڕاوی به‌ندكراوی كرێكاری، به‌یانییه‌كی له‌ ژێر” ناوی گیانله‌ده‌ستدانی مۆرتێزا فه‌رج نیا، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران تۆفان ئاساتر له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه،‌ به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات”بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: رۆژی یه‌كی به‌فرانبار، هه‌واڵێكی دڵهه‌ژینم بیست كه‌ ده‌وری یه‌ك هه‌فته‌ی به‌سه‌ر دادێت. كرێكارانی بێكاری ئاوایی “شه‌هرووی” كه‌ خوازیاری كار له‌ پاڵاوگه‌ی “بید بۆله‌ند”ی٢ بوون، درانه‌به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ی هێزكانی رژیمه‌وه‌. له‌م په‌لاماره‌ ده‌ڕندا‌یه‌ مۆرتزا فه‌ره‌ج نیا كوژرا و كرێكارێكی دیكه‌ی ئه‌م ئاواییه‌ش‌ به‌ قورسی برینداركرا و سێ كه‌سی دیكه‌ی له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌م پاڵاوگه‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. من له‌ سووچی زیندانی “ئیوین”ه‌وه‌، هه‌روه‌ك هاو چینه‌كانم له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران، گیانله‌ده‌ستدانی مۆرتێزا فه‌ره‌ج نیا له‌‌‌ بنه‌ماڵه‌ی و كرێكارانی شه‌هروویی سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌م و به‌ پێداگری له‌سه‌ر مۆحاكه‌مه‌ی خێرای ده‌ستو پێوه‌نده‌كان و بڕیارده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ و ئازادیی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو، دڵنیام كه‌ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران سه‌ره‌ڕای داسه‌پاندنی هه‌ر جۆره‌ سیاسه‌تێكی سه‌ركۆت گه‌رانه‌، تۆفان ئاساترله‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازییە یه‌ مرۆییه‌كانی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات.