ژماره‌یه‌ك له یه‌كیه‌تی، سه‌ندیكا، رێكخراو و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له به‌یانامه‌یه‌كدا، مه‌رگی دڵته‌زێنی “شاهرۆخ زه‌مانی” كرێكاری ئازادیخواز و سوسیالیست و یه‌كێك له جه‌سوورترین خه‌باتكارانی چینی كرێكاری ئێرانیان، تهسلیت و یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م رێبه‌ره به‌ناوبانگ و دلێره‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكارییان رێز لێگرت.له به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا كه له لایه‌ن كومیته‌ی پشتیوانی له شاهرۆخ زه‌مانی، یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاشی ئۆستانی ئه‌لبۆرز، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئۆتوبوسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، كانونی داكوكیكارانی مافی كرێكار، كومیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێشتیوانی له كرێكارانی ئێران، هه‌یئه‌تی كرانه‌وه‌ی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی نه‌قاشی تاران، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی سنه و ده‌ورووبه‌ر، كومیته‌ی ئێتلاع رسانی كانونی سێنفی موعهلێمانی ئێران ئیمزا كراوه، هاتووه: “مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی، خه‌باتكاری ماندوونه‌ناس و جه‌سووری بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران، بۆ دۆستانی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی و بۆ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران خه‌مێكی زۆر قوورس و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌یه. هۆكاری مه‌رگی شاهرۆخ هه‌رچی كه بێت، كێیه كه نه‌زانێت به‌رپرسی راسته‌وخوی مه‌رگی ناوبراو، رژیمێكه كه به داسه‌پاندنی كۆیلهئاساترین بارودۆخ بۆسه‌ر كرێكاران، مافی رێكخراو بوون و خه‌بات بۆ ژیانێكی باشتری له‌وان وه‌رگرتووه و ئێنسانگهلێكی شه‌ریف وه‌كوو شاهروخ زه‌مانی ره‌وانه‌ی گوشه‌ی زیندان كردووه. ئێمه ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه به بنه‌ماڵه، هاوبه‌نده‌كانی، دۆستانی شاهروخ زه‌مانی و سه‌رجه‌م كرێكاران له سه‌رتاسه‌ری وڵات له قووڵایی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی ده‌ڵێین. به‌م پێیه رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌رچی له‌ده‌ستدانی شاهرۆخ زه‌مانی ده‌ردێكی یه‌كجار زۆره، به‌ڵام ئێمه له سۆزی ئه‌م درده، ئه‌ژنووی خه‌م له‌باوش ناگرین و مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی ده‌كه‌ینه ئاڵایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و هاوپشتی كرێكاریی كه شاهرۆخ یه‌كێك له رێبه‌ره‌كانی بوو.”