په‌یامی زیندانیانی سیاسی به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی هێرش بۆسه‌ر كووی دانیشگا

167
ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ بۆنه‌ی ١٨ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٧٨ ساڵڕۆژی هێرش كردنه‌سه‌ر كووی دانیشگای تاران و قیامی خوێندكاران له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌یانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌. له‌ به‌شێك له‌ به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌ و ته‌بعید له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانیش دا نه‌یتوانی هێزی شۆڕشگێڕی خوێندكاریی ته‌نانه‌ت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش، له‌ حه‌ره‌كه‌ت و چالاكی رابگرێت. ده‌بینین كه‌ له‌م قۆناغه‌ مێژوویی‌ و هه‌ستیاره‌دا، چۆن خوێندكاران شانبه‌شان و هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ كرێكاران، په‌ره‌ستاران، موعه‌لیمان و له‌ هه‌موویان گرینگتر چیینه‌ جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك له‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌ سیاسییه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌م رێگا‌یه‌وه‌ حه‌ره‌كه‌تێكی نوێ و یه‌كپارچه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی سه‌رجه‌م خه‌باته‌ ئازادیبه‌خش و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بان پێكدێنن. ده‌بێ به‌ ئه‌زمون وه‌رگرتن له‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ رۆژی ئازایه‌تی قاره‌مانا‌نه‌ی خوێندكاران، خه‌باتی خۆمان رێكخراوتر له‌ رابردوو بكه‌ین.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →