“زانیار مورادی، ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د موسلیم و لوقمان مورادی”، ٣ زیندانی سیاسی “ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج” له ساڵرۆژی ئێعدامی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێیه‌كانی، بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری مهاباد، په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه.له به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا وێڕای رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوریێكانی، راگه‌یه‌ندراوه: وێڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی خۆڕاگر و خه‌باتگێڕی شاری “مهاباد” و به‌رزنرخاندنی ناوی “فه‌ریناز خوسره‌وانی”، رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه زیندانییانی سیاسی كه خۆمان به‌شێك له قوربانییانی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی رژیمین، به ته‌حه‌مول كردنی زیندانی درێژماوه و حوكمی ئێعدام، هیچكات و له هیچ زه‌مانێكدا، وره‌ی خۆمان له‌ده‌ست نه‌داوه و له به‌رابه‌ر ته‌واوی كێشه و گرفته‌كان، به هه‌موو هێزه‌وه خۆڕاگریمان كردووه.