په‌یامی سه‌ندیكای نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ به ‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ

700t
“سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌” له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ له‌سه‌ر هه‌وڵی زیاتر بۆ ئازادی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو پێداگری كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌: “ئێمه‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، هیوادارین كه‌ له‌ ساڵی تازه‌ شاهیدی ده‌سته‌به‌ربوونی ده‌ستكه‌وتگه‌لێكی زۆرتر بۆ كرێكاران له‌ ئێران و جیهان بین. داوا له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و رێكخراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌كه‌ین، له‌ ساڵی نوێدا زیاتر له‌ پێشوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان و ناعه‌داڵه‌تیه‌كان هه‌وڵ بده‌ین.” له‌ درێژه‌دا هاتووه‌،پشتبه‌ستن به‌ هێزی جه‌ماوه‌ری كرێكاران و پێكهێنان و به‌تواناكردنی رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كان ده‌توانین به‌ره‌و ئاسایشی زۆرتر و ژیانی باشتر هه‌نگاو هه‌ڵبگرین.