په‌یامی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌ به‌ كرێكارانی ئێران

229y
ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران راگه‌یاند.له‌ به‌شێك له‌ په‌یامی ئه‌م سه‌ندیكایانه‌دا هاتووه‌: “چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ ئێمه سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ خه‌باتی ره‌وا و به‌رحه‌قی ئێوه‌ كرێكارانی ئێران، دیفاعمان كردووه‌ و پشتیوانی له‌ ماف و ئازادییه‌كانتان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ به‌ باشی ئاگادارین كه‌ ئێوه‌ له‌ چ بارودۆخێكدا و له‌ژێر چ سه‌ركوتێكی توند له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی زاڵ به‌سه‌ر ئێران دان و له‌ بارودۆخێكی كار و ژیانێكی یه‌كجار دژواردایه‌ كه‌ خه‌باتی خۆتان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، پشتیوانی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا و لێبڕاوانه‌ی خۆمان له‌ خه‌باتی ره‌وا و دژواری ئێوه‌ كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان، بۆ كه‌رامه‌تی هه‌موو كرێكاران و بۆ ره‌چاو كردنی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵی ده‌رگیرن و ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن، سه‌رله‌نوێ راده‌گه‌یه‌نین.”