په‌یامی عوسمان ئیسماعیلی به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌

608q (1)
عوسمان ئیسماعیلی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی، هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی له‌ سه‌رجه‌م كرێكاران، چه‌وساوه‌كان، خه‌باتكارانی رێگه‌ی رزگاریی له‌ سته‌م و سه‌ركوت، به‌ندكراوانی سیاسیی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی چینی كرێكاری پێرۆزبایی كرد.
عوسمانی ئیسماعیلی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌: “ئێمه‌ كرێكاران ته‌نها له‌ رێگه‌ی یه‌كگرتوویی و خه‌باته‌ كه‌ ده‌توانین هه‌قده‌ستی راسته‌قینه‌مان به‌سه‌ر كارفه‌رماكاندا بسه‌پێنین. گرێبه‌سته‌ كاتی و سپی ئیمزاكان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌، ئه‌منییه‌تی شوغڵی كرێكاران و بیمه‌ی بێكاریی بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی بێكار، هه‌بوونی مه‌سه‌كه‌نی گونجاو، بێهداشت و ده‌رمان به‌ ده‌ست بێنین. له‌ ساڵی تازه‌ی ١٣٩٥دا بۆ جارێكی دیكه‌ راده‌گه‌یه‌نم كه‌ شانبه‌شانی كرێكاران، هه‌ڵسووڕاوان و مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌كان، بۆ رزگاریی چینی كرێكار ده‌ست له‌ تێكۆشان هه‌ڵناگرم.”