په‌یامی كانونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار به‌ رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار

502y
“كانوونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار” به‌ ناردنی په‌یامێك بۆ‌ دانیشتنی ساڵانه‌ی “سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی كار”، داوای كردووه‌ تا به‌ په‌سه‌ندكردنی به‌ندێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كرێكارانی ئێران، به‌ تایبه‌ت كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو رسیده‌گی بكرێت.له‌ به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌: “هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی ناوه‌نده‌ كرێكارییه‌كان، هه‌روا به‌دواداچوونیان بۆده‌كرێت و یان حوكمی زیندانی‌ درێژماوه‌كانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ ٢ هه‌زار ناڕه‌زایه‌تی تۆمار كراو‌ی كرێكاران و موعه‌لێمان و په‌ره‌ستاران، له‌ به‌رامبه‌ر په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و یان ئێخراجه‌ بێسه‌ره‌وبه‌ره‌كان و هه‌ڵاواردن و باقی بابه‌ته‌كان روویداوه‌. سه‌رجه‌م ئه‌م كاروبارانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كرێكاران له‌ حاڵێكدا كه له‌ خراپترین و دژوارترین بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌ بوونی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و نوێنه‌ر‌انی راسته‌قینه‌یان بێبه‌ش بن و له‌ ئاكامدا كرێكارانی ئێران بوونه‌ته‌ یه‌كێك له‌ بێبه‌شترین كرێكارانی جیهان. ئێمه‌ هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كرێكارانی جیهان ده‌بێ له‌ به‌رامبه‌ر نیزامی سه‌رمایه‌داری حاكم به‌سه‌ر جیهان كه‌ هه‌ر رۆژه‌ گوشاره‌كانی خۆی بۆسه‌ر كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان زۆرتر ده‌كات، به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و و پێداگری له‌سه‌ر بكه‌ین.”