په‌یامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی بێكار كراوی فوولادی زاگرۆس

615q
كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی “فوولادی زاگرۆس” له‌ شارستانی قۆروه‌،له‌ په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تیدا بۆ وه‌زیری كاری رژیم رایانگه‌یاند كه‌ له‌ به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان پاشگه‌ز نابنه‌وه‌.
كرێكاران له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا وتوویانه‌ كه‌ بیره‌وه‌ری تاڵی له‌سه‌ر كار ده‌ركرانی نایاساییان به‌ پێشینه‌ی ١٠ تا ١٢ ساڵیان كه‌ به‌ بڕیاری وه‌زیری كاری رژیم و جێگری پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئه‌نجام دراوه‌، له‌بیرناكه‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: وه‌زیری كاری رژیم به‌ درووشمی ریاكارانه‌ی “نه‌هێشتنی بێكاریی” و “ته‌دبیر و ئۆمید”، سفره‌ی كرێكارانیان كۆ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ ٧٩ له‌سه‌دی سه‌هامی فوولادی زاگرۆس ژێر مه‌جمووعه‌ی وه‌زاره‌تی كار بوو.