په‌یامی نه‌ورۆزی دایكانی پاركی لاله‌ی ئێران

661t
“دایكانی پاركی لاله‌ی ئێران” له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی نه‌رۆز رایانگه‌یاند، دایكان و بنه‌ماڵه‌ داخدار و زیان پێگه‌یشتووه‌كان هه‌روا وه‌ستاون و ده‌نگی عه‌داڵه‌تخوازی هه‌ڵده‌بڕنبه‌شێك له‌م په‌یامه‌ به‌م شێوه‌یه‌: “ساڵی ١٣٩٣مان به‌ ته‌واوی ناخۆشیه‌كانیه‌وه‌ تێپه‌ڕ كرد. ساڵێك كه‌ سه‌ره‌ڕای چالاكیگه‌لێ به‌رچاو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام، نزیكه‌ی ٨٠٠ زیندانی سیاسی و عادی له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا ئێعدام كران. ساڵێك كه‌ شاهیدی پێشێلكردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ بووین. ده‌بێ هیوادار بین كه‌ ژیان به‌رده‌وامه‌ و خه‌باتیش درێژه‌ی هه‌یه‌، گومانێك نییه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵك رۆژێك له‌ به‌رانبه‌ری بێ عه‌داڵه‌تی ده‌وه‌ستن و زستان ده‌چێت و بهارێكی شاد و هیوابه‌خش و ئینسان ساز له‌ رێگادایه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ هاتنی به‌هار پیرۆز ده‌كه‌ین.”