زیندانیان سیاسی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت كه‌ره‌ج له په‌یامێكدا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ١٣٩٤ یان له خه‌ڵكی ئێران كردووه.
له به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه: “ئاواته‌خوازین ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاوی ساڵی رزگاری خه‌ڵكی ئێران له چنگی دێوه‌زمه‌ی هه‌ژاری، ده‌ستكورتی، بێكاری، گرانی، ته‌وه‌ڕۆم، هه‌ڵاواردن، سه‌ركۆت، رۆژ ره‌شی و هرمهسهری سه‌پێندراو له لایه‌ن رژیمی ستمكار، نگریس، قازانج په‌ره‌ست و دواكه‌وتی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا بێت. با له‌م رۆژه‌ی ساڵی نوێ یه‌كبگرین تا مافی خۆیان بستێنین و هه‌ژاری و سته‌م و سه‌ركوت له ریشه‌كێش كه‌ین.