“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسرانی تاران و حه‌ومه”، له په‌یامێكدا ئازادی و سه‌ركه‌وتنی”مه‌حموود به‌هه‌شتی له‌نگروودی” له سه‌رجه‌م مۆعه‌لێمان و كرێكاران و هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز پیرۆزبایی كرد.
له‌م په‌یامه‌دا هاتووه:”مۆعه‌لیمی به‌ندكراو مه‌حموود به‌هه‌شتی له‌نگروودی به خۆڕاگری و پشتیوانی سه‌رجه‌م مۆعه‌لێمان، كرێكاران، هه‌ڵسووراوانی مه‌ده‌نی و ته‌شه‌كوله كرێكارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له دوای ٢٠ رۆژ مانگرتن له خواردن به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا.سه‌ندیكای شیركه‌تی واحید وێڕای پیرۆزبایی،خوازیاری ئازادكرانی بێ شهرتوو و مه‌رجی ئه‌م مۆعهلێمه زه‌حمه‌تكێشه و سه‌رجه‌م مۆعه‌لێمان و كرێكارانی به‌ندكراوه.