په‌یامی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاره‌كانی سه‌قز و سنه‌

371y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشین كراو و ئیخراجی ساڵی ٥٧، به‌ بۆنه‌ی ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاره‌كانی “سه‌قز و سنه”‌، په‌یامی پیرۆزباییان ده‌ركرد.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری “مه‌نیژه‌ سادقی، محموود ساڵحی، ئارام و فوئاد زه‌ندی”، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارییان مه‌حكووم كرد. ئه‌وان هه‌روه‌ها ئه‌زیه‌ت و ئازار و گوشار‌ خه‌ستنه‌سه‌ر محمود ساڵحی و بارودۆخی ناله‌باری ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكاریه‌یان له‌ لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكوم كرد. خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “پێدرام نه‌سروڵڵاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندان بوون.