په‌یامی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی ئازادی عه‌لی نجاتی

102q
“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر” سه‌باره‌ت به‌ ئازادی هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری “عه‌لی نجاتی” په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌: “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحێد وێڕای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی‌ ئازادی عه‌لی نجاتی هیوداره‌ كه‌ هه‌موو زیندانیانی داكۆكیكاری مافی كرێكار و عه‌داڵه‌تی ئیجتماعی له‌ زیندان ئازاد بكرێن و ئه‌م چه‌شنه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌یه‌ له‌دژی داكۆكیكارانی مافی زه‌حمه‌تكێشان كۆتایی پێبێت.” شایانی باسه‌ عه‌لی نجاتی له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌ دوای ٣٤ رۆژ بازداشت، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی سه‌د میلیون تمه‌نی ئازاد كرا.