په‌یامی ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی ئێخراجی سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان

10
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو و ئێخراجی ساڵی ١٣٥٩ی شاری سنه‌، په‌یامێكی پیرۆزباییان به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، بڵاو كرده‌وه‌.
ئه‌م موعه‌لیمانه‌ له‌م په‌یامه‌دا، پیرۆزبایی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی “كۆمه‌ڵه‌”یان له‌ سه‌رجه‌م كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و كرێكاران و ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌‌ كرێكارییانه‌‌ كه‌ له‌ سه‌خترین بارودۆخی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كرد.