ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی رژیم به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی ئێعدامی دوو زیندانی سیاسی “حه‌بیبۆڵڵا گولپه‌ری پوور و ره‌زا ئیسماعیلی مامه‌دی” په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه: “حه‌بیبۆڵڵا گولپه‌ری پوور و ره‌زا ئیسماعیلی مامه‌دی” وێڕای ١٦ زیندانی دیكه، رۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٢ له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئێعدام كران. ئێمه ئێستا له بارودۆخێكی هه‌ستیاردا به‌سه‌ر ده‌به‌ین كه پێویستی یه‌كگرتن و هاودڵی هه‌موو توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئێعدامی رژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر له رابردوو گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.”