به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپی داعش، فڕۆكه‌ی شناسایی “تۆرنادۆ”ی خۆی به یارمه‌تی هاوپه‌یمانی جیهانی دژبه داعش له سوریه ده‌نێرن.
یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌مباره‌وه وتی: “ئێمه ته‌نیا مه‌ئمورانی ئاموزشی خۆمان له باكوری عێراق به‌هێز ناكه‌ین به‌ڵكوو له‌وانه به ناردنی فڕۆكه‌ی شناسایی تۆرنادۆ بۆ سوریه، به‌ره‌وڕووی داعش ده‌بینه‌وه. ئێمه به هۆی به‌ربه‌ستی یاسایی ناتوانین رۆڵێكی راسته‌وخۆمان له بۆمباران كردنی ئاسمانی هه‌بێت.” له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان رایگه‌یاند كه ٦٥٠ سه‌ربازی خۆی جێگوزینی سه‌ربازانی فه‌رانسه‌وی له مالی ده‌كات تا به هێزه نیزامییه‌كانی مالیه‌وه بۆ نه‌به‌رد له‌گه‌ڵ ئیسلامگه‌رایانی توندڕه‌و ئاموزش بدرێن. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیاش رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه كاتی به‌شداری ئه‌م وڵاته له جه‌ریانی هێرشه‌كانی له‌دژی داعش گه‌یشتووه. شایانی باسه “جێرمی كوربین” رێبه‌ری حێزبی كرێكاری بریتانیا له گێژاوی ناكۆكیه‌كان سه‌باره‌ت به دژایه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ هێرشی ئاسمانی بریتانیا بۆ سوریه، به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌م حێزبه له كابینه‌كه بوونه‌ته‌وه.