په‌یوه‌ست بوونی كه‌شاوه‌رزانی “قه‌هده‌ریجان” به‌ مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌شاوه‌رزانی “قه‌هده‌ریجان” په‌یوه‌ستی كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌ سه‌ر به‌سته‌ری وشك بووی زایه‌نده‌ڕوود بوون و بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌ ڕۆژی ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قئاوه‌كانیان هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ڕۆژی هه‌ینیش خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری ئیسفه‌هان بۆ پشتگیری له‌ كه‌شاوه‌رزان په‌یوه‌ستی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بوون و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →