په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ لاوانی شؤڕشگێری كوردستان به‌ ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان،پۆلێكی دیكه‌ له‌ لاوانی شۆرشگێری كوردستان، دوای تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌كانی فێرگه‌ی سیاسی – نیزامی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ڕێوره‌سمێكدا له‌ مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌، به‌ ڕیزی پڕ له‌ شانازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ست بوون.

دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕیزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەری مەڕاسمەکە هاوڕێ “شلێر یووسفی” و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ره‌تای ڕووتیمی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌پاشان هاوڕێ “ناسر شه‌ریفی” یەکێک لە کادرەکانی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ قسەوباسێکی له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م هاوڕییانه‌ به‌ ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان كردمه‌راسمه‌كه‌ به‌ وه‌رگرتنی چه‌ك و كارتی پێشمه‌رگایه‌تی هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو، له‌ ده‌ست به‌رپرسانی فێرگه‌ی سیاسی – نیزامی كۆمه‌ڵه‌ به‌رده‌وام بووله‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ هاورێ “سارۆ حسێنی نژاد” به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو، په‌یامێكی پێشكه‌ش كردرێوڕەسمەکە بە هەڵپەرکێ، شادی و خۆشی هاوڕێیانی پێشمەرگە کۆتایی پێهات.